هەندێ قسە وەک چا خواردنە،
زوو بیڵێی دەمت ئەسووتێنێ، دێر بیڵێی کەڵکی نامێنێ، وەکوو:
"بێتاقەتتم"....
زوو بیڵێی دەمت ئەسووتێنێ، دێر بیڵێی کەڵکی نامێنێ، وەکوو:
"بێتاقەتتم"....
کێ ئەتوانی لەم ئازارە ڕزگارم کات؟
کەس
چونکە هیچ کەسێ لە من بەهێزتر و تواناتر نییە و من،
تاقانە دوژمنی خۆمم...!!!!
#لیۆنید_ئاندرەیۆف
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
کەس
چونکە هیچ کەسێ لە من بەهێزتر و تواناتر نییە و من،
تاقانە دوژمنی خۆمم...!!!!
#لیۆنید_ئاندرەیۆف
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦٤٨)
لایلایی، برسی قەت ناخەوێنێ
چرا تاریکیی شەو ناڕەوێنێ
تاریکایی مانگ سەر لە ئێوارە
بۆ تێگەیشتوو بە باشی دیارە
بە کەیفخۆشی یا بە غەمگینی
تا زۆر بمێنی، زۆرتر دەبینی
قەدیمی دەڵێن تازە هاتە ڕوو
کۆنە باوی چوو، خرا پشت کەندوو
ئێژن کچ هەتا شوو دەکا میرە
لە پاش شووکردن بەینێ گزیرە
زگی کرد پیرە، لە جوانی زویرە
بێچوولەی وەدوو کەوتن ئەسیرە
بە تایە کەوش و بە تایەک کەڵاش
دەک ماندوو نەبی ئەم مامتەڕەماش
مەردانە لە چۆم وەپەڕە، زوو کە
ئەگەر ئاو بردتی، دوو تفم لە ڕوو کە
هەتا مرد پێڵاو لە پێیدا نەبوو
کە مرد بە لێشاو لە جێیدا هەبوو
تاجی کوێخا بێ و ڕێوی برازاوا
بووک ناگاتە جێ تا لای ڕۆژئاوا
بە تاجی وەتەن کەروێشکی وەتەن
دەگیرێ، نەوەک هی خەتا و خوتەن
✍مەلا غەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁

مامۆستا قانع
چونکە هەمدەردی سولەيمانم لە سيحری دێوەدا مەسڵەحەت وايە بڕۆم بۆ خۆم بە هەرد و کێوەدا هەر کەسێ گەر مەيلی مەحبووبی بە دونيا بێ دەبێ سەبری وەک من بێ لە بەر ئێشی فەلاقە و چێوەدا ماڵی دڵ شێوێ کە تاجی عەشق بازی نايە سەر وا لە خۆی قاپی ويقار و ئيعتيباری پێوەدا …
گیان بە ئیستیقبالی بۆ سەر لێوەکەم هات و نەهات
بوو بە شیوەن شادمانی، ڕۆحی من ڕۆژی مەمات
بۆ وەفاتم، گەر وەفایێ کا بە هاتن، یەک نەفەس
لازمە دەستەودۆعا بم، تا ئەبەد من بۆ وەفات
کافری زوڵفت بە ئاهم، کەی لە موڵکی ڕۆمی ڕووت
دەردەچێ تا کۆمەکی بێ لەشکری خاڵی سیات
دەوڵەتی حوزنی من و خەرمانی حوسنی تۆ عەجەب
کەس نەبوو جارێ لە هەر دوو پێ بگا ڕەسمی زەکات
بێ شوعاعی شەمسی ڕوخسارت لە بۆ کێ حەل دەبێ
هەندەسەی خاڵی سەحیفەی عاریزی حیکمەت نومات
کەی بە ئوممێدی حەیاتم، دوور لە شەهدی لێوی تۆ
زوڵمەتی زوڵفت کە دەورەی دا لە سەر چەشمەی حەیات
فەوجی تورکانت عەجەب چالاکە بۆ تەسخیری دڵ
شۆرەتی ئافاقە ئارێ، زەمزەمەی فەتحی سوپات
گەر شکستی دا بە شەککەر لێوی ئاڵ و گەردنت
بێ ڕەواجی دا بە شووشەی شەربەت و شووشەی نەبات
وا غوبار ئەنگێزە بۆ ئامانجی دڵ تیری موژەت
ئافتابی ڕوومەتی پۆشیوە، گەردی تووتیات
ماهی ڕوخسارت کە جیلوەی دا لە شامی پەرچەما
ڕۆژ بە ڕووزەردی لە مەشریقدا بەرەو مەغریب هەڵات
خاڵی دانەی بولبولی دڵ، زوڵفی خاوی داوییە
کەی دەبی ناری لە داوی خاوی مورغی دڵ نەجات
#ناری

چاوی نووستن هەڵبڕە و بنواڕە دەشت و کۆهسار
خۆت و گاجووتت بەجارێ بچنە مێرگ و مێرغوزار
تۆ بە زۆر وهێزی بازووت، ئەو بەشانی پڕ دەمار
بەرگی زستانی فڕێدە و هەڵسە بۆ سەر ئیش وکار
ڕاپەڕە ! ئەم ڕۆژە ڕۆژی خزمەتی منداڵتە !!
بێنە سەر مەیدانی غیرەت بۆ ژیانی نیشتمان
دەستی یەک بگرن بە هیمەت، پشتی یەک بگرن جوان
دەنگی ئازادی و برایی، با بگاتە ئاسمان
سەیری ئەم شاخو چیایە، چۆن بە چاوی چاوەڕوان؟
چاوەڕوانی هەڵمەتێکی ڕەنجی شان و باڵتە؟!
#قانع
ــــــــــــــ

002286
Parhizkar
رَبَّنَا
وَلاَ تُحَمِّلْنَا
مَا لاَ طَاقَةَ لَنَا بِه …
(بقره 286)
خوایە
لە توانامان زیاتر لەسەر شانمان دامەنێ...!!!!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وَلاَ تُحَمِّلْنَا
مَا لاَ طَاقَةَ لَنَا بِه …
(بقره 286)
خوایە
لە توانامان زیاتر لەسەر شانمان دامەنێ...!!!!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦٤۹)
وەجاخزادەیە بە فەرموودەی خۆی
لە ئاوریشمی ئەسڵە تانوپۆی
وا مەشهوورە تا نەبێ سەمەرێ
ناگاتە گوێی کەس باس و خەبەرێ
تاوانبار بێخەم بە لای یارەوە
سەری بێتاوان وا بە دارەوە
تاوتاوە چەشنی گوڵ گەش ئەبمەوە
تاو تاوە وەک پشکۆ ڕەشئەبمەوە
تەرازوو شەرم لە هیچ کەس ناکا
دەتوانێ لە دوودڵیت ڕەها کا
هۆی ڕاست و خواری دیوار خشتێکە
خەست و تراوی چێشت بە مشتێکە
ترخێنە ئێژن کە زۆر وەمێنێ
تامی دەگۆڕێ، پرگ هەڵدێنێ
دەستەڵات دەس ڕیش و عەبا کەوێ
تڕ بێت و بەردەم ڕەشەبا کەوێ
گەلێ لەوانەی کە خۆهەڵکێشن
هەموو تڕزلی باواندەروێشن
ڕازیم بە بەرگ و جلی شڕی خۆم
لێم گەڕێن، سڕی خۆم و تڕی خۆم
تا ژەمێک پڕە، دووسێ ژەم قڕە
تڕیش تڕ نییە، خۆ جەواڵ دڕە
✍مەلا غەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
وەجاخزادەیە بە فەرموودەی خۆی
لە ئاوریشمی ئەسڵە تانوپۆی
وا مەشهوورە تا نەبێ سەمەرێ
ناگاتە گوێی کەس باس و خەبەرێ
تاوانبار بێخەم بە لای یارەوە
سەری بێتاوان وا بە دارەوە
تاوتاوە چەشنی گوڵ گەش ئەبمەوە
تاو تاوە وەک پشکۆ ڕەشئەبمەوە
تەرازوو شەرم لە هیچ کەس ناکا
دەتوانێ لە دوودڵیت ڕەها کا
هۆی ڕاست و خواری دیوار خشتێکە
خەست و تراوی چێشت بە مشتێکە
ترخێنە ئێژن کە زۆر وەمێنێ
تامی دەگۆڕێ، پرگ هەڵدێنێ
دەستەڵات دەس ڕیش و عەبا کەوێ
تڕ بێت و بەردەم ڕەشەبا کەوێ
گەلێ لەوانەی کە خۆهەڵکێشن
هەموو تڕزلی باواندەروێشن
ڕازیم بە بەرگ و جلی شڕی خۆم
لێم گەڕێن، سڕی خۆم و تڕی خۆم
تا ژەمێک پڕە، دووسێ ژەم قڕە
تڕیش تڕ نییە، خۆ جەواڵ دڕە
✍مەلا غەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
ئێش و ئازاری هەرکەس وەکوو پەنجەمۆری ئەو کەسە وایە،
لەوانەیە هەر بەم هۆیە سادە نەتوانین هیچ کاتێ ئازارمان بە کەسێ تێگەیەنین...!!!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەوانەیە هەر بەم هۆیە سادە نەتوانین هیچ کاتێ ئازارمان بە کەسێ تێگەیەنین...!!!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
چاوت ئەبەسی و
ئەزانی ئەوەی کە تەواو ئەبێت
تــۆی نەک خەم و ئازار...!!!!
#عەلیڕەزا_ڕەوشەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەزانی ئەوەی کە تەواو ئەبێت
تــۆی نەک خەم و ئازار...!!!!
#عەلیڕەزا_ڕەوشەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
+بوێرانەترین قسەیەک کەتا ئێستە کردووتە چی بووە؟
-یارمەتیم بەن.
داوای یارمەتی بە مانای تەسلیمبوون نییە،
بەڵکوو بە واتای ئەوەیە نامەوێت تەسلیم ببم.
#فیلم
ـــــــــــــــ
-یارمەتیم بەن.
داوای یارمەتی بە مانای تەسلیمبوون نییە،
بەڵکوو بە واتای ئەوەیە نامەوێت تەسلیم ببم.
#فیلم
ـــــــــــــــ
مامۆستا قانع
✌️✌️✌️✌️
گەرچێ دوژمن وا ئەزانێ من بەدیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابي خانەیە
بیری ئازادیم لەزیندانا فراوان تر ئەبێ
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە
گەر بەئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە
#قانع
ــــــــــــ

#پەندی_پێشینیان بەشی(٦٥۰)
ئەوەی لە خانان پڕ بوو مەجلسی
تڕی ڕۆییوە، هەر ماوە تسی
کێ گوێزی کوێری دەشکاند بە تڕ
وای لێ هات منداڵ بۆی ڕایەڵن جڕ
کێ بە قەد قنگی نەتڕێ، ئەشێ
تێبگا تڕی قنگ ئەقەڵەشێ
ئەوەی ها وەتەنگ زەماوەندەوە
تڕی بە کێوی دەماوەندەوە
شێر سامی ڕێنیشت، بەردەداورە
مەشهوورە: ترس نیوەی لەشکرە
ترووسکەیەکی چاو لە سەد گۆچان
باش ترە، بۆ نێو بازاڕ و کووچان
دیمەنی ترێ هەر بە دارەوە
جوانە، هی هەنجیر وا بە بارەوە
دێتەوە شمێڵم، تف کەم بەرەو بەرز
دێتەوە ڕیشم، فڕێی دەم بۆ عەرز
تکات لێ دەکەم، لە سەری مەڕۆ
ئەڵێی چی؟ تفی خۆت بکە و بڕۆ!
هێندێ شت زوو ناکەوێ لەبەر چاو
تورمە کۆنیش بێ، ناکرێ بە پێتاو
تورکەیان نەدا ڕێ لە وەتاغا
دەیکوت ئەسپەکەم بەرنە ماڵ ئاغا
✍مەلا غەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
ئەوەی لە خانان پڕ بوو مەجلسی
تڕی ڕۆییوە، هەر ماوە تسی
کێ گوێزی کوێری دەشکاند بە تڕ
وای لێ هات منداڵ بۆی ڕایەڵن جڕ
کێ بە قەد قنگی نەتڕێ، ئەشێ
تێبگا تڕی قنگ ئەقەڵەشێ
ئەوەی ها وەتەنگ زەماوەندەوە
تڕی بە کێوی دەماوەندەوە
شێر سامی ڕێنیشت، بەردەداورە
مەشهوورە: ترس نیوەی لەشکرە
ترووسکەیەکی چاو لە سەد گۆچان
باش ترە، بۆ نێو بازاڕ و کووچان
دیمەنی ترێ هەر بە دارەوە
جوانە، هی هەنجیر وا بە بارەوە
دێتەوە شمێڵم، تف کەم بەرەو بەرز
دێتەوە ڕیشم، فڕێی دەم بۆ عەرز
تکات لێ دەکەم، لە سەری مەڕۆ
ئەڵێی چی؟ تفی خۆت بکە و بڕۆ!
هێندێ شت زوو ناکەوێ لەبەر چاو
تورمە کۆنیش بێ، ناکرێ بە پێتاو
تورکەیان نەدا ڕێ لە وەتاغا
دەیکوت ئەسپەکەم بەرنە ماڵ ئاغا
✍مەلا غەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇
🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ 🍁🍁
کەسێک نەیپرسی، نەیزانی چلۆنم
لە یادان چوومەوە، چیڕۆکە کۆنم
بە شەو ژان و پەژارەم دێنە پاڵێ
بە ڕۆژ ئۆقرەم نییە ساتێک لە ماڵێ
#هێمن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە یادان چوومەوە، چیڕۆکە کۆنم
بە شەو ژان و پەژارەم دێنە پاڵێ
بە ڕۆژ ئۆقرەم نییە ساتێک لە ماڵێ
#هێمن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
شانۆی دوا ڕۆژەکانی بابلۆ | ئەم جیهانە
@Korrbend
ئەم جیهانە خۆی بەڵایە تۆش ئەتەوێ بسرەوی؟
ئەم جیهانە مەرگەساتە تۆش ئەتەوێ پێبکەنی؟
#شانۆی_دوا_ڕۆژەکانی_بابلۆ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەم جیهانە مەرگەساتە تۆش ئەتەوێ پێبکەنی؟
#شانۆی_دوا_ڕۆژەکانی_بابلۆ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دڵ دەڵێ یاری تەڕ و شۆخ و جوانم گەرەکە
دۆشەکی نەرم و شل و دەستە ملانم گەرەکە
نەزەری دوور و خەیاڵی پڕ و پووچم ناوێ
خەمی ئەبرۆی سییەهی حەڵقە کەوانم گەرەکە
داو و تەزویری درۆزن بە چ کارم نایەت
زیڕە زیڕی شەوی تاریک و نیهانم گەرەکە
لابە تەزبێحی دووسەد دانە لە بۆ ئیشی ڕیا
قەهقەهی خونچەدەم و چاوی جوانم گەرەکە
#قانع
ـــــــــــــ
دۆشەکی نەرم و شل و دەستە ملانم گەرەکە
نەزەری دوور و خەیاڵی پڕ و پووچم ناوێ
خەمی ئەبرۆی سییەهی حەڵقە کەوانم گەرەکە
داو و تەزویری درۆزن بە چ کارم نایەت
زیڕە زیڕی شەوی تاریک و نیهانم گەرەکە
لابە تەزبێحی دووسەد دانە لە بۆ ئیشی ڕیا
قەهقەهی خونچەدەم و چاوی جوانم گەرەکە
#قانع
ـــــــــــــ